مه‌ودا میدیا-
له كاتێكدا حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا به‌نزینى نۆرماڵ له 850 دینار جێگیربكات، به‌ڵام له بۆرسه‌ى هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یه‌ك لیتر نۆرماڵ به 1250 دینار بووه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون “ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یه‌ك لیتر به‌نزینى نۆرماڵ له بۆرسه‌ى نه‌وت و سوته‌مه‌نیی هه‌ولێر به 1250 دینار بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى به‌نزینیش ده‌ست نه‌كه‌وتووه”.
حكومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت به‌نزینخانه‌كان یه‌ك لیتر به 1250 دینار له كۆمپانیاكانى لاناز و كار بكڕن و به 850 دینار بیده‌نه‌وه به شۆفێران، واته بۆ یه‌ك لیتر جگه له تێچووى گواستنه‌وه‌ى 400 دینار زیان له خۆیان بده‌ن.
بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌ت بۆ دیاریكردنى نرخى به‌نزینى نۆرماڵ وایكرد به‌نزینخانه‌كانى هه‌ولێر واز له جۆرى نۆرماڵ بهێنن و شۆفێران ناچار بكرێن به‌نزینى موحه‌سه‌ن و سوپه‌ر بكڕن كه لیترى له نێوان 1600 بۆ 1800 دیناره.
ع