مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى جه‌نگى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌مجاره زۆر له رابردوو توندتر له ئێران ده‌ده‌ین و ده‌رفه‌تى دانوستانیان له ده‌ستدا.
پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمه‌ریکا له نوێترین په‌یامیدا وتى “هەموو دەرفەتێک درایە ئێران بۆ دانوستان‌و بۆ سەلماندنی ئەوەی کە چۆن لە گەرووی هورمز مامەڵە بکات، به‌ڵام سوودى نه‌بوو و نه‌یزانى چۆن به‌كاریبهێنن”.
وتیشى “بەڵام ئەگەر ئێران درێژە بدات بە ئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان، وەک سەرۆک وتى، بە دە هێندەی هێزەوە وەڵامیان دەدەینەوە”.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له نوێترین په‌یامیدا وتى “هێرشده‌كه‌ینه سه‌ر ئێران و دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانیان له‌ناو ده‌به‌ین”.
ع