مه‌ودا میدیا-
بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا رایگەیاند، ئێمە هێرشی ئەمه‌ریکا بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران بە پەرەپێدەری شەڕ دەزانین بۆ هەموو ناوچەکە.
له به‌یاننامه‌یه‌كى بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا هاتووه “ئەمه‌ریکای تاوانبار هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ناوەندە ئەتۆمی و هەستیارەکانی ئێرانی ئیسلامی کردووە، ئه‌مه زۆر خراپ به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌شكێته‌وه”.
باس لهوهشكراوه “ئەگەر سوپای شەڕانگێز و تیرۆریستی ئەو وڵاتە بچێتە قۆناغێکی وەها، ئێمە بە درێژکراوەی شەڕ لە ناوچەکەی دەزانین و هەموو بەرژەوەندییەکانی ئەمه‌ریکا، هاوپەیمانان و لایەنگرانی ئەو وڵاتە ناپاک و خراپەکارە دەبنە ئامانجی هێرشێکی بەهێزی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران”.
رۆژى رابردوو دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی دا له‌وه‌ى له زووترین كات هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر دامه‌زراوه ئهتۆمییهكانى ئێران و به ته‌واوى وێرانیان ده‌كه‌ن.
ع