مەودا میدیا-
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد بەفەرمی فەرمانی دەستبەکاربوونی لیژنەکە دەرچوو بۆ بەدواداچوون لەو (50) هەزار بەرمیل نەوتەی دەدرێتە هەرێم بۆ بەنزینی (450) دیناری بە هاوڵاتییان.
کاوە عەبدولقادر، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “ئامانجی ئەوان هەرزانکردنی نرخی بەنزین وسووتەمەنییە لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ناوچەکانی تری عیراق”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رۆژی ١٩ی ئەم مانگە لە دانیشتنی پەرلەمانی عیراق داوای لەسەرۆکی پەرلەمان کردووە کە لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوە بە (50) هەزار بەرمیل نەوتەکەی هەرێم پێکبهێنرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “لەئێستادا سەرۆکی پەرلەمان فەرمانی کردووە بە لیژنەی نەوت و غاز بە دواداچوون بکات و راپۆرتی خۆی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکات، هیواخوازن ئەنجامی هەبێت”.
ب ح