زەیدی بەرەو تاران بەڕێکەوت

مەودا میدیا-

نوسینگه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق بڵاویكرده‌وه‌، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بە سەردانێکی فەرمیی بەرەو تارانی پایتەختی ئێران بەڕێکەوت

سەردانەکەی زەیدی بۆ تاران، دوای سەردانەکەی هەفتەی رابردووی دێ بۆ واشنتۆن و کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکاو گەورە بەرپرسانی حکومەتەکەی.

چەند رۆژێک پێش ئێستا، راوێژکارێکی باڵای موجتەبا خامنەیی، رابەری باڵای ئێران رەخنەی توندی لە سەردانەکەی زەیدی بۆ واشنتۆن گرت و بە سەردانێکی خراپ و ئاست نزمی ناوبرد و زەیدیشی بە کەسێکی لاواز باسکرد.

ئه‌و ره‌خنانه‌ى راوێژكاره‌كه‌ى موجته‌با له‌ ناو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی نیگه‌رانى لێكه‌وته‌وه‌ و دواتریش عه‌باس عیراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران وتى “قسه‌كانى راوێژكاره‌كه‌ى موجته‌با خامنه‌یی راى خۆیه‌تى و رایه‌كى فه‌رمیی نییه‌”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان