مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشوهەوا هۆشداریی دا لە بەرزبوونەوەی پێوانەیی پلەکانی گەرما، دەشڵێی، پلەکانی گەرما بۆ سەرو 50 پلە بەرزدەبنەوە.
سیروان ساڵەح، شارەزای کەشوهەوا رایگەیاند:”لە کۆتایی ئەم مانگەدا پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە، بەجۆرێک لە ناوچەکانی گەرمیان دەگاتە 50 پلە و لە باشووری گەرمیان بۆ 51 پلەی بەرز دەبنەوە”.
وتیشی “توندیی شەپۆلەکە لە ناوەڕاست و باشووری عیراق زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما دەگەنە 53 پلە، هەروەها لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان عیراق و ئێران لە بەسڕە، عەمارە و ئەهواز بەرزترین پلە تۆمار دەکرێت کە دەگاتە 54 پلەی سیلیزی”..
ئەوەشی خستەڕوو “پێشبینیی دەکرێت لە مانگی ئابیشدا چەندین شەپۆلی تری گەرمای هاوشێوە ناوچەکە بگرێتەوە”.
ع