مهودا میدیا-
رووبەڕووبوونەوەی ئەمهریکا و ئێران چیتر تەنیا لە ئاڵوگۆڕی لێدانی سەربازیی یان پەیامی سیاسیدا قەتیس نەماوە، چووەتە قۆناغێکی نوێوە کە سەنتەری ئاسایشی رێگا دەریاییە ستراتیژییەکانە، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا هەر جۆرە ئامانجێکی ئێرانی بۆ سەر کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بەستەوە بە وەڵامدانەوەی راستەوخۆ کە پرد و وێستگەکانی کارەبای ناوخۆی ئێران دەکاتە ئامانج.
لە هەمان کاتدا بازنەی گرژییەکان تا گەرووی باب ئەلمندب درێژبووەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە واشنتۆن بەردەوام پێداگریی لەسەر پابەندبوونی خۆی بە چارەسەری دیپلۆماسی شانبەشانی پەرەسەندنی سەربازی.
جەعفەر سەلمان، بەرپرسی پڕۆژەی رەگەزنامەی عیراقی به كهناڵى سكاى نیوزى عهرهبى راگهیاند “هەڕەشەی ئەمهریکا نوێنەرایەتیی گۆڕانکاریی لە یاساکانی شەڕکردن دەکات، بەو پێیەی ئێستا هاوکێشەکە لەسەر بنەمای ئامانجکردنی دامەزراوە گرنگەکانی ناو ئێران لە وەڵامی هەر بە ئامانجگرتنی کەشتیەکان لە گەرووی هورمز دامەزراوە”.
ئەو پێی وایە تاران کەرەستەی نوێی بۆ فشار خستنەسەری نییە، ئاماژە بەوە دەکات کە هەڕەشەکانی بۆ سەر ژێرخانی ئامانج نوێ نییە، ئاماژە بەوە دەکات کە شەڕەکە پێشتر شایەتحاڵی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوەیت و وێستگەکانی کارەبا لە کوێت و بەحرەین و وڵاتانی تر بووە.
سەلمان دووپاتی دەکاتەوە کە هێرشەکانی ئەمهریکا لە پەرەسەندندایە، بە ئامانجگرتنی ناوچە کەناراوییەکانەوە بۆ لێدان لە قووڵایی ناوخۆی ئێراندا گواستراوەتەوە، ئەو پێی وایە واشنتۆن وردە وردە هێز بەکاردەهێنێت، چونکە بە مەزەندەی ئەو، هەوڵی لەناوبردنی ئێران یان کۆتاییهێنان بە دەوڵەتی ئێران نییە، بەڵکو هەنگاو بە هەنگاو پاڵنانی بەرەو قبوڵکردنی دانوستانەکان، لە هەمان کاتدا گرنگی بە کەمکردنەوەی زیانەکانی گیانی دەدات بە ئامانجگرتنی سەکۆکان، کۆگاکان و شوێنی هەڵدانی فڕۆکەکان لەبری ئەوەی راستەوخۆ کارمەندانی سەربازیی بکاتە ئامانج.
ع