هەڕەشەی ترەمپ بۆ دەستبەسەرداگرتنی پارەبلۆككراوەكان دۆخەكە زیاتر گڕتێبەردەدات

هەڕەشەی ترەمپ بۆ دەستبەسەرداگرتنی پارەبلۆككراوەكان دۆخەكە زیاتر گڕتێبەردەدات

مەودا میدیا-
ئێران وەڵامی هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكای سەبارەت بە بەكارهێنانی پارەبلۆككراوەكانی وڵاتەكەی بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانەكانی كەشتییەكانی گەرووی هورمز دایەوە و دەڵێت”ئەو كارە گڕی زیاتر لە دۆخەكە بەردەدات”.

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی “ئێكس” رایگەیاند” دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی وڵاتێكی دیكە بۆ یەكلاكردنەوەی بابەتێك كە پەیوەندی بە سامانەكەوە نییە، پێشینەیەكی مەترسیدارە و گڕی زیاتر لە دۆخەكە بەردەدات”.

وتیشی” كاتێك حكومەتەكان دەستبەسەرداگرتن بە شتێكی ئاسایی دەزانن، سەروەت و سامانی كەس سەلامەت نابێت و ئەو ئاژاوەی كە لە ئەنجامدا دروست دەبێت نە باش و نە ئاشتیانەش دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد “ئەو ئاژاوە و ناسەقامگیرییەی كە لە ئەنجامی ئەو كارەوە دێتە ئاراوە، نە قبوڵكراو دەبێت و نە ئاشتیخوازانەش”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە دوێنێ‌ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند” هەر زیانێك بەر كەشتییە بارهەڵگرەكان لە گەرووی هورمز بكەوێت، ئەوە لەو پارانەی ئێران قەرەبووی دەكەنەوە كە چەند ساڵێكە لەلایەن ئەمەریكاوە بلۆككراوە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان