مەودا میدیا-
دوێنێ هەینی پێش داخستنی بازاڕەكان بەهۆی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەگەرەكانی رێكەوتنی نێوان ئەمەریكا و ئێران، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزی.
میدیا جیهانییەكان ئاماژەیان بۆ ئەوەكردووە” پاكستان لە هەوڵی دووبارە نێوەندگیری نێوان ئەمەریكا و ئێراندایە و هەوڵەكانیشی لەلایەن چینەوە پشتگیری دەكرێت، چونكە چین دەیەوێت كۆتایی بەو جەنگە بێت كە لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەرپا بووە، چونكە زیانی زۆری بە بەرژەوەندییە ئابورییەكانی گەیاندووە”.
شەوی رابردووش پێش داخستنی بازاڕەكان نرخی نەوتی برێنتی دەریای باكوور نزیكەی 4% دابەزی و بە 96.78 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك جێگر بوو تا رۆژی دووشەممە، لەلایەكی تریشەوە نرخی نەوتی خاوی تەكساسی ئەمەریكا بە رێژەی 3% دابەزی و هەربەرمیلێكی بوو بە 89.31 دۆلار.
ئ پ