مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد رۆژانی هەینی و شەممە چەند گەڕێکی دانووستان لەنێوان تاران و مەسقەت لە ئاستی جێگری وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات لە تاران بەڕێوەچوون، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک نییە و گەرووی هورمز بە داخراوی ماوەتەوە.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “هەردوو وڵات سەبارەت بە میکانیزمی هاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی جوڵەی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز و رەچاوکردنی مافی خاوەندارێتی وڵاتانی کەناراوەکان بیروبۆچوونیان ئاڵوگۆڕکردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” گفتوگۆکانی نێوان ئێران و عومان بەرهەمدار بوون و شاندەکەی عومان ئێوارەی دوێنێ شەممە تارانیان بە رەو مەسقەت جێهێشتووە، بەڵام گفتوگۆ تەکنیکی و سیاسییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەردەوام دەبن”.
ب ح