مەودا میدیا-
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عیراق وردبینی لیستی مووچەی مانگی تەمووزی تەواو کرد و دوای گەڕانەوەی تیمی تەکنیکی هەرێم، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەمویلی مووچە بکرێت.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو 7/22، تیمێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم لیستەکەیان رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق کرد و دوای وردبینی لەلایەن فەرمانگەکانی وەزارەتەکەوە ئەمڕۆ لیستەکە پەسەند کرا.
وەزارەتی دارایی عیراق لە ئێستادا سەرقاڵی تەواوکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆیەتی و دوای تەواوبوونی سەرجەم وەزارەتەکان، رێکارەکانی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
بەپێی زانیارییەکان، هاوشێوەی مانگی رابردوو، بەغداد بڕی 120 ملیار دینار وەک مەقاسەی داهاتی نانەوتیی فیدراڵی لە مووچەی هەرێم دەبڕێت، لە کاتێکدا بۆ مانگی حوزەیران (6)، وەزارەتی دارایی عیراق بڕی 841 ملیار و 161 ملیۆن دیناری رەوانەی هەرێم کرد.
ب ح