په‌كه‌كه‌ توركیا به‌جێده‌هێڵێت و ده‌چێته‌ هه‌ڵه‌بجه‌

مه‌ودا میدیا-

لەگەڵ بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی ئاشتیی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو گرووپە وردە وردە بنکەی سەربازیی و ژێرخانی خۆی لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیاوە دەگوازێتەوە بۆ کەرتی سنووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان.

به‌پێى راپۆرتێكى ماڵپەڕی ناشناڵ كۆنتێكست، لەگەڵ چوونە ناو قۆناغێکی نوێ و پڕۆسەی داماڵینی چەک و چۆڵکردنی بنکەکانی ئەو گرووپە بەدرێژایی سنووری تورکیا، بەڵگە و راپۆرتە بڵاوکراوەکان دەریدەخەن کە پەکەکە خەریکی بەهێزبوون و رێکخستنەوەی بوونی سەربازبی خۆی لە هەرێمی کوردستانە، کە دەشێت نیشانەی پلانی ئەو گرووپە بێت بۆ جێگیرکردن دوای چوار دەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەم دواییە پەکەکە تونێلی نوێ لە دەڤەری هەڵەبجە دروست دەکات، ئەم ناوچە لە چەند مانگی رابردوودا شاهیدی چالاکیی چەکداری بووە و ئەگەر ئەم راپۆرتانە پشتڕاست بکرێنەوە، ئەوە دەبێتە دوایین ئەڵقە لە پرۆسەی گواستنەوەی وردە وردەی ژێرخانی سەربازیی پەکەکە بۆ رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان.

ئەم گۆڕانکارییە لە ماوەی زیاتر لە دە ساڵدا بە قۆناغ ئەنجامدراوە، پەکەکە لە بنکە سەرەکیەکانیەوە لە چیای قەندیل، بوونی خۆی فراوانتر کردووە بۆ دەڤەرەکانی قەڵادزێ، ئاسۆس، ماوه‌ت، پێنجوێن و ئێستا هەڵەبجە.

هەروەها زنجیرە چیای بەردەوامی نێوان قەندیل و هەڵەبجە رێگە بە جووڵەی هێزەکان دەدات بەبێ ئەوەی پێویستی بە جێگیرکردنی هەمیشەیی هەبێت بەدرێژایی تەواوی رێگاکە، لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوودا، هەموو بنکەکانی پەکەکە بەدرێژایی سنووری عراق و تورکیا، لە هەفتانین و ئامێدییەوە تا خواكورک و گاران و قەندیل بوون.

بەپێی زانیارییەکان، لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتیدا، دەبێت پەکەکە پێگەکانی بەدرێژایی سنووری تورکیا چۆڵ بکات، ئێستا بەشێکی زۆر لەو ناوچانە لەژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیادان و پێشبینی دەکرێت لەگەڵ بەردەوامی پرۆسەی ئاشتیدا ئەو بنکانەی کە ماونەتەوە رادەست بکرێنەوە.

لەبەرامبەردا هیچ نیشانەیەک نەبووە کە ئەنقەرە داوای کشانەوەی پەکەکە بکات لە ناوچەکانی وەک ئاسۆس، ماووت، پێنجوێن، یان هەڵەبجە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان