مەودا میدیا-
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد پێویسته كۆتایی به به‌رنامه ئه‌تۆمییەکەی ئێران بهێنرێت، له رێگه‌ی رێككه‌وتنه‌وه بێت یان به‌بێ رێككه‌وتن، رێگە بەو وڵاتە نەدرێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت.
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند “جەنگی ئێران ته‌نها به روخاندنی رژێمی کۆماری ئیسلامیی یان لاوازبونی ته‌واوه‌تی، یان چیتر نه‌توانێت به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی پێشبخات كۆتایی پێدێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئه‌و هێرشانەی کە ئێستا ئێران به‌بێ چه‌كی ئه‌تۆمی ئەنجامی دەدات مەترسیدارە، بەڵام مائه‌گه‌ر خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی بێت، رادەی مەترسییەکان بۆ سەر ئیسرائیل زۆر لە ئێستا مەترسیدارتر دەبێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “هەر داواکارییەکی ئەمەریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، باشووری لوبنان یان خاکی سوریا رەتدەکەنەوە و مانەوەی سوپاکەیان لەو شوێنانە بەشێکە لە ئاسایش و ئارامی ئیسرائیل”.
ب ح