مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، جارێكى تر نرخى تمه‌ن به‌رانبه‌ر به دۆلار دابه‌زینى تۆماركرد و بۆ هه‌ر دۆلارێك نزیكبووه‌وه له 200 هه‌زار تمه‌ن.
له دواى شه‌ڕى ئێران و ئه‌مه‌ریكا، نرخى تمه‌ن به‌رانبه‌ر به دۆلارى ئه‌مه‌ریكى دابه‌زینى تۆماركردووه و به‌ڵام مانگى رابردوو نرخى تمه‌ن كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد كاتێك ئاگربه‌ستى نێوان هه‌ردوو وڵات چووه بوارى جێبه‌جێكردن.
ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه زۆرى نه‌خایاند و جارێكى تر نرخى تمه‌ن به‌رانبه‌ر به دۆلار دابه‌زینى تۆماركرد كه له مێژووى دراوه‌كه به‌و جۆره به‌رانبه‌ر دۆلار دانه‌به‌زیوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخى یه‌ك دۆلار له تارانى پایته‌خت بۆ 194 هه‌زار تمه‌ن به‌رزبووه‌وه واته 100 دۆلار به 19 ملیۆن و 400 هه‌زار تمه‌ن و خه‌ریكه نزیك ده‌بێته‌وه له 20 ملیۆن تمه‌ن.
ئه‌رجومه‌ن ناسیح، شاره‌زاى بوارى ئابوورى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “تمه‌نى ئێرانى هۆكارى دابه‌زینه‌كه‌ى به‌رانبه‌ر دۆلار بۆ ئه‌و سزا و گه‌مارۆیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا به‌سه‌ر وڵاته‌كه سه‌پێندراوه، هه‌روه‌ها رێگریی له فرۆشتنى نه‌وتى ئێران و شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكاش یه‌كێكه له هۆكاره‌كان”.
ع