تره‌مپ: ئێران نه‌گاته‌ رێككه‌وتن زۆر به‌ به‌هێزی لێى ده‌ده‌ین

مه‌ودا میدیا-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر دانوستانە بەردەوامەکان بە نێوەندگیری نێوەندگیران، شکستیان هێنا، دەگەڕێنەوە سەر ئەوەی کە بە هێزی سەربازیی بەهێز له‌ ئێران بده‌ین.

ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپه‌ڕى ئه‌کسیۆس و کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل رایگەیاند “کاتی زۆر نه‌ده‌ین بە دانوستانەکان،ئەگەر شکستیان هێنا، دەگەڕێینەوە بۆ کردەوەی سەربازیی بەهێز دژی ئێران”.

وتیشى “وڵاتەکەم لە ئێستادا سەرقاڵی دانوستانێکی زۆر قووڵە لەگەڵ ئێران، کاتێکی زۆرم نییە، یان زۆر بە خێرایی دەڕوات یان بە هیچ شێوەیەک ناڕوات”.

تره‌مپ بڕیاری راگرتنى هێرشەکانی سەر ئێرانی داوە، چونکە ناوبژیوانان داوایان کردووە کە شانسی دانوستانەکانیان پێ بدرێت و هەموو ئەو بەرپرسانەی بەرپرسیارن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران داوایان لێکردم هێرشەکان بوەستێنم.

ترەمپ بڕوای خۆی دووپات کردەوە کە تاران دەیەوێت بگەنە رێککەوتن.

سەبارەت بە دیداری داهاتووی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ترەمپ رایگەیاند “قسەی لەگەڵ دەکات سەبارەت بەو راستییەی کە ئەگەر من سەرۆک نەبوومایە، ئێران ئێستا چەکی ئەتۆمی دەبوو، ئیسرائیلیش لەناو دەچوو”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان