مه‌ودا میدیا-
ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم رایگه‌یاند، له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوو به پێنج درۆن هێرشكراوه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و هیچ كه‌سێك بریندار نه‌بووه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ئاسایشى هه‌رێم “کاتژمێر (12:35) خولەک بۆ کاتژمێر(14:00)ی رۆژی دووشەممە ٢٠٢٦/٧/٢٧ بە پێنج درۆن هێرشکرایەسەر شاری کۆیە و دەورووبەری.
هه‌روه‌ها، کاتژمێر (05:20) خولەکی رۆژی سێشەممە ٢٠٢٦/٧/٢٨ بە درۆنێك هێرشکرایەسەر ناوچەی شارباژێر.
ئه‌وه‌ش باسكراوه “لەدەرئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.
له سه‌ره‌تاى شه‌ڕى ئێران و ئه‌مه‌ریكا به سه‌دان جار هێرشى درۆنى كراوه‌ته‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك برینداربوون و گیانیانله‌ده‌ستداوه.
ع