مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له هه‌فته‌ى رابردووه‌وه، كه‌مى غازى ماڵان به‌هۆى وه‌ستانى به‌رهه‌مهێنانى غاز روویدا، جارێكى تر غازى پێویسته بۆ كارگه و بریكاره‌كان دابینده‌كرێت و دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه.
فاروق ره‌حیم، غازفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “غازى ماڵان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى غاز ئاسایی ده‌بێته‌وه و رۆژانه بریكاره‌كان پشكى خۆیان وه‌رده‌گرن”.
وتیشى “تا دوێنێش غاز به كۆبۆن دراوه به هاوڵاتییان، ئێستا غاز زۆر بووه‌ته‌وه و له رۆژانى داهاتووش بڕه‌كه زۆر ده‌بێته‌وه و ئێستاش هاوینه و زۆر خواست له‌سه‌ر غاز نییه وه‌ك زستان”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌فته‌ى رابردوو كۆمپانیاى دانه‌غاز به‌رهه‌مهێنانى غازى له كێڵگه‌ى كۆرمۆر به‌هۆى مه‌ترسیی هێرشه‌كان راگرت و به‌هۆیه‌وه كه‌مى غازى ماڵان دروستبوو، هاوڵاتییان به كۆبۆن غازیان وه‌رده‌گرت.