مه‌ودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەمەریکا هێرشێکی فراوانی کردە سەر ئێران و کوتژراو و برینداری لێکەوتەوە.
زانکۆی پزیشکی هورمزگانی باشوری ئێران رایگەیاند “لە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر دوورگەی قشم، 3 کو-ژراو و 2 بریندار تۆمارکراوە”.
لاى خۆیه‌وه فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) لە بەیاننامەیەکدا لە لاپەڕەی فەرمی خۆی رایگەیاند “هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە کاتژمێر ٨:٠٠ی شەو بە کاتی رۆژهەڵاتی ئەمه‌ریکا دەستیان بە هێرشەکانیان کردووە بۆ سەر ئێران”.
هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، دواى لێدوانه‌كانى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكایه كه شه‌وى رابردوو رایگه‌یاند “ئێران هێرشى خۆى كردووه و سه‌ره‌ى ئێمه‌یه به به‌هێزی لێیان بده‌ین”.
ع