سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی ئاڕاستەی ئێزدییەکان کرد

مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوین پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێزدییەکان لە کوردستان، عیراق و جیهان کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوین، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برایانی ئێزدی دەکات و هیواخوازە لە کەشێکی ئارامدا ئەم جەژنە بە خۆشی بەڕێبکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەمیشە پشتیوانیی پاراستنی ماف و خواستەکانی خوشک و برا ئێزدییەکاناین دەبن، بە ئەرکی نیشتمانیی خۆیانی دەزانن بەردەوام بن لە سەرخستنی داواکانیان، بە مەبەستی پاراستنی بەها بەرزەکانی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە کوردستاندا”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان