هه‌ڵه‌ى تره‌مپ له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران

مه‌ودا میدیا-

گۆڤاری پۆلیتیکۆ راپۆرتێکی شیکاریی بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە گەورەترین هەڵە و تەحەددیاتی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا لە شەڕ لەگەڵ ئێران، پێش ئەوەی لە توانا سەربازییەکانی ئێرانەوە سەرهەڵبدات، بەهۆی تێنەگەیشتنی واشنتۆن و پاڵنەرەکانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە بووە.

ئەم پرسە بووە هۆی زنجیرەیەک حیساباتی هەڵە و یارمەتیدەر بوو بۆ فراوانکردنی بازنەی ململانێکان.

بە پێی ئەو راپۆرتە، واشنتۆن ئامادەیی تارانی بۆ بەرگەگرتنی فشار و خەسارەکان لە پێناو پاراستنی حکومەت و گەیشتن بە ئامانجە ستراتیژییەکانی بە دروستی نەخەمڵاندووە.

هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمه‌ریکا لە ئوردن، واشنتۆنی تووشی سەرسوڕمان کرد، تاران ئەو هێرشەی بە کردەوەیەکی رەوا لە چوارچێوەی بەرگریی لە خۆی وەسفکرد و بە وەڵامێک بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکا ناوی برد.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە “هەڵسەنگاندنەکانی ئەمه‌ریکا پێش شەڕ لەسەر ئەو بیرۆکەیە بوو کە حکومەتی ئێران بە هۆی پێشهاتە ناوخۆییەکانەوە لاواز بووە و بە ئامانجگرتنی بەرپرسان دەتوانێت ببێتە هۆی داڕمانی خێرا، بەڵام پێشهاتەکانی دواتر دەریانخست کە دامەزراوەکانی حکومەتی دەسەڵاتدار یەکگرتوویی خۆیان پاراستووە و توانیویانە سەرەڕای فشارە سەربازیی و ئابوورییەکان بەردەوام بن لە رووبەڕووبوونەوەکە”.

فشارە سیاسییە ناوخۆییەکان لەسەر ترەمپ بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئێران زیادی کردووە و نیگەرانییەکان لە بەرزبوونەوەی نرخی وزە و دەرئەنجامە ئابوورییەکانی ئەو شەڕە و کاریگەرییەکانی لەسەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمه‌ریکا لە پەرەسەندندایە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێران پێی وایە توانای بەرەنگاربوونەوەی رووبەڕووبوونەوەی درێژخایەنی هەیە و سوود لە پشتیوانی هاوپەیمانە ناوچەییەکانی و هەروەها ئەو بەربەستە سیاسیی و ئابوورییانەی کە رووبەڕووی ئەموریکا و هاوپەیمانەکانی لە کەنداوی فارسەوە دەبینێتەوە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان