ئەم هاوینە تەنها یەك شەپۆلی تری گەرما ماوە

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی بواری كەشناسی لە سبەینێوە پلەكانی گەرما دادەبەزن و بۆ ئەم هاوینەش تەنها یەك شەپۆلی گەرمای چەند رۆژی ماوە و گەرما كۆتایی دێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند” لە سبەینێ چوارشەممەوە تا رۆژی 10ی ئەم مانگە پلەكانی گەرما بە نزیكەیی دوو بۆ سێ‌ پلە دادەبەزن و ئەم شەپۆلە گەرمایەی كە چەند رۆژێكە ناوچەكەی گرتووەتەوە بە شێوەیەكی كاتی كۆتایی دێت”.

وتیشی” پێشبینی دەكەن لە رۆژی 10ـی مانگەوە تا رۆژی 15ـی مانگ شەپۆلێكی تری گەرمای هاوشێوەی ئەم شەپۆلەی ئێستا ناوچەكە بگرێتەوە كە ئەوە دەبێتە دواین شەپۆلی گەرمای ئەمساڵ و ئیتر گەرمای بێزاركەر نابینینەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” بەهۆی كەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژەوە لە رۆژی25ـی ئەم مانگە بەدواوە شەوانە دنیا فێنك دەبێت و كەشوهەوا گۆڕانكاری بەرچاوی تێدا روودەدات”.

باسی لەوەشكرد” پێشبینی دەكەن ئەمساڵ پایز و وەرزی بارانبارین زووتر دەستپێبكات و زستانێكی باراناویشمان دەبێت”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان