مەودا میدیا-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) پەیامێکی لەبارەی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتیی وەبەرهێنان و خانووبەرە لە هەولێر بڵاوکردەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ خانووبەرە و وەبەرهێنانی کردووەتەوە و تێیدا 300 کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی بەشدارییان کردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرەڕای ئەو ئاڵنگارییانەی کە رووبەڕووی ناوچەکە دەبنەوە، بەڵام هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە گەشەکردن و بەڕووی وەبەرهێنەراندا کراوە دەمێنێتەوە”.
ب ح