دەوڵەت باخچەلی: دەبێت دەمیرتاش بگەڕێتەوە ماڵەوە و ئۆجەلان مافی هیوا بەدەستبهێنێت

مه‌ودا میدیا-

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپه‌رستى توركیا ناسراو به‌ (مەهەپە)، جەخت لە هەڵوێستەکانی پێشووی دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، پێویستە سەلاحەدین دەمیرتاش بگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی و عەبدوڵڵا ئۆجەلانیش مافی هیوا بەدەست بهێنێت.

باخچەلی لە نوێترین لێدوانیدا جارێكى تر وتى “من دیسان هەمان شت دەڵێمەوە، دەبێت سەلاحەدین دەمیرتاش بگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی، ئەحمەدەکانیش بگەڕێنەوە سەر ئەرکەکانیان، ئۆجەلانیش مافی هیوا بەدەست بهێنێت”.

سەبارەت بە واژۆکردنی “یاسای چوارچێوە”، باس لەوە کراوە کە ئەو واژۆیە خێر و بەرەکەتی پێوەیە و بەهۆیەوە برایەتیی هەزار ساڵەی نێوان گەلان جارێکی تر چەسپێنراوە.

لە دەقى یاساکەدا هاتووە “تورک و کورد، زمان و ناسنامەیان هەرچییەک بێت، هەمووان براوەن. 86 ملیۆن هاوڵاتییمان و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست براوەن، لە هەمان کاتیشدا یەکەم هەنگاو بۆ تێکدانی پڕۆژە جیهانییەکان نراوە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان