مەودا میدیا-
وەزیرانی دەرەوەی عیراق و سعودیە لە پەراوێزی کۆنفرانسی وەزاریی تایبەت بە پشتیوانیکردن لە قودس و شوێنە پیرۆزەکان کۆبوونەوەو چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.
فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند “نابێت رێگە بدرێت کە خاکی عیراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتە دراوسێکانی بەکاربهێنرێت، ببێتەهۆی ئاڵۆزکردنی زیاتری دۆخەکە”.
فەیسەڵ بن فەرحان و فوئاد حسێن ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد ” پشتیوانی لە هەموو ئەو هەنگاوانە دەکەن کە بەرژەوەندییەکانی عیراق دەپارێزن و پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیدا بەهێزتر دەکەن”.
ئەوەشیان خستەڕوو “پێویستە کار بکرێت بۆ زامنی ئەوەی خاک و سەرچاوەکانی عیراق نەبنە ئامرازێک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ، بەغدا هاوکار بێت لە بەدیهێنانی گەشەپێدان و سەقامگیریی بۆ هەموو وڵاتان و گەلانی ناوچەکە.
ب ح