مه‌ودا میدیا-
تا دێت، هه‌واڵی رێككه‌وتنى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، بازاڕى ئاڵتوون خۆش ده‌كات و ماوه‌ى سێ رۆژه به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه.
له‌دواى شه‌ڕى ئێران و ئه‌مه‌ریكا له مانگى شوباتى ئه‌مساڵه‌وه، نرخى ئاڵتوون به‌رده‌وام بووه له دابه‌زین، به‌ڵام ماوه‌ى سێ رۆژه، دواى هه‌واڵى رێككه‌وتنه‌كه‌یان به‌رزبوونه‌وه تۆمار ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، دواى كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانى، نرخى ئاڵتوون به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى تر‌ى كرد و یه‌ك ئۆنسه بۆ 4304 دۆلار به‌رزبووه‌وه، له ماوه‌ى سێ رۆژى رابردوو یه‌ك ئۆنسه 260 دۆلارى چووه‌ته‌سه‌ر.
له دواى دابه‌زینه به‌رده‌وامه‌كه‌ی، له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوو یه‌كه‌مجاره نرخى ئۆنسه بچێته‌وه خانه‌ى 4300 دۆلار.
به‌هۆى ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه، نرخى مسقاڵى ئاڵتوون له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان گرانتر ده‌بێت.
ع