مهودا میدیا-
سەرۆکی ئەمهریکا رایگهیاند، ئێرانییەکان لە پرۆسەی دانوستاندندا راستگۆ نین و ئەگەر هێرشمان نەکردابایە سەریان، تاوەکو ئێستا خاوەنی چەکی ئەتۆمی بوون.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگهیاند “واشنتن لە شێوازی دانوستاندنی تاران بێئومێد بووە، ئێرانییەکان فێڵمان لێ دەکەن، لە ناو ژووری کۆبوونەوەکاندا بە پێشنیازەکان رازی دەبن، بەڵام لە رێگەی راگەیاندنەکانەوە رەتی دەکەنەوە و پاشگەز دەبنەوە”.
وتیشى “ئابووریی ئێران بە تەواویی لە بارودۆخێکی پاشاگەردانیدایە”.
باسى لهوهشكرد “لە سەردەمی ئیدارەی ئێمەدا، نرخەکانی نەوت زۆر نزمترن بەراورد بەوەی لە سەردەمی ئیدارەی جۆ بایدندا هەبوو”.
ئهوهشى خستهڕوو “جەنگ هەنگاوێکی زۆر پێویست بوو بۆ ئەوەی رێگریی بکەین لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئەگەر ئێمە هێرشمان نەکردابایە سەر ئێران، بەرنامە ئەتۆمییەکەیان بەئەنجام دەگەیاند و چەکی ئەتۆمیان بەدەست دەهێنا”.
ع