مهودا میدیا-
بانکی ناوەندیی عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردهوه، کۆی گشتیی ئەو قەرزانەی لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی چوار ترلیۆن دیناردا دراون، لە ساڵی 2025دا گەیشتووەتە نزیکەی 4 ترلیۆن و 19 ملیار دینار و بەسەر پڕۆژەی جیاوازی وەبەرهێنان و کەسیدا دابەشکراون.
میدیا عێراقییەکان داتایهكى بانكى ناوهندییان بڵاكردووهتهوه و تیایدا هاتووه “ئەو قەرزانەی بۆ پڕۆژە گەورەکان کە بەهاکەیان لە یەک ملیار دینار تێدەپەڕێت، تەرخانکراون، پشکی شێریان بەرکەوتووە کە بڕەکەی زیاترە لە 2 ترلیۆن و 211 ملیار دیناره، لە کاتێکدا قەرزی پڕۆژە بچووکەکان گەیشتووەتە نزیکەی 249 ملیار دینار”.
پارەدارکردنی پڕۆژە گەورەکان بەسەر چەندین بواری گرنگدا دابەشکراون کە دیارترینیان هەردوو کەرتی بازرگانیی و پیشەسازین، لە بەرانبەریشدا پڕۆژە بچووکەکان کەرتەکانی خزمەتگوزاری، پیشەسازی، کشتوکاڵی و بازرگانییان گرتووەتەوە.
ههروهها “دەستپێشخەرییەکە پێدانی قەرزی ئاسانکاریی کەسی بە بڕی 5 ملیار و 600 ملیۆن دینار لەخۆگرتووە.
ع