مه‌ودا میدیا-
دۆناڵد تره‌مپى، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “هیچ دانوستان یان گفتوگۆیەک لە ئارادا نییە و هیچ کۆبوونەوەیەکیش لەگەڵ ئێران دیارینەکراوە”.
وتیشى “گەمارۆی دەریایی بە بەهێزی و کاریگەریییەوە بەردەوامە، گەرووی هورمز کراوەیە و کارکردن تێیدا بەردەوامە، گەمارۆی دەریایی سەر ئێران هێشتا بە تەواوی لە بواری جێبەجێکردندایە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “گەرووی هورمز کراوەیە و کار دەکات، هەروەها تەواوی مینە ئاوییەکان لادراون یان تەقێنراونەتەوە، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌وه‌ى گه‌رووه‌كه بۆ هه‌مووان بێت”.
باسى له‌وه‌شكرد “هیچ گفتوگۆیەکی لە ئارادابوو یان خشتە بۆ کراو لەگەڵ ئێران‌دا نییە، گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بەردەوامە، گەرووی هورمز کراوەیە و بە شێوەیەکی ئاسایی کار دەکات”.
رۆژى رابردوو ئاگربه‌سته 60 رۆژیهكهى ئێران و ئه‌مه‌ریكا كه مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ به ئیسلام ئابادى پاكستان ئه‌نجامیاندا كۆتایی هات.
ع