مەودا میدیا-
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد لە هەولێر سەرجەم پێکهاتەکان لەژێر چەتری پێکەوەبووندا بە رێز و هەماهەنگیی تەواوەوە شانبەشانی یەکتر دەژین.
ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان رایگەیاند “ئەم فرەڕەنگی و هەمەڕەنگییە، نەک هەر خاڵی جیاکاریی نییە، بەڵکوو گەورەترین سەرچاوەی هێز، دەوڵەمەندی و جوانیی کۆمەڵگەی کوردستانە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێکهاتە رەسەنەکانی هەولێر و سەرجەم هاوڵاتییانی هەولێر هەمیشە ئارامی و جوانیی شارەکەیان پاراستووە و پێویستە پاراستن و قوڵکردنەوەی ئەم کلتورە جوانەی پێکەوەژیان بەردەوام دەبێت”.
ب ح