ئێران نامه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزى بۆ مۆبایلى ئیسرائیلییه‌كان ناردووه‌

مه‌ودا میدیا-

لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا ئیسرائیل بە کورتەنامەی مۆبایل هێرشكراوه‌ته‌سه‌رى كه‌ دەگەڕێتەوە بۆ هاکەرە ئێرانییەکان، کە بە زمانی عیبری گەیشتووەتە هەزاران مۆبایل.

بەگوێرەی راپۆرتێک کە سایتی هەواڵی ئیسرائیلی “ئیسرائیل هایۆم” بڵاویکردۆتەوە، پەیامەکان بریتی بوون لە داواکردنی ئیسرائیلییەکان بۆ هاوکاری لەگەڵ ئێران، لەگەڵ لێدوانی هەڕەشەئامێز وه‌ك “بەم زووانە خۆر لە ئاسمانی شەودا دەبینن، دەنگدانەوەی ئەو هۆشداریانەیە کە پێشتر لە ماوەی بەرزبوونەوەی گرژییەکانی نێوان هەردوولادا بڵاوکرابوونەوە”.

پێگەکە بڵاویکردووەتەوە، پەیامەکان لە شەوی دووشەممەوە تا بەرەبەیانی سێشەممە بڵاوبوونەتەوە، بەکارهێنەرانی راپۆرتیان پێگەیشتووە کە پەیامێکیان پێگەیشتووە کە داوایان لێکردووە پەیوەندی بە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێرانەوە بکەن بە شێوەی ئۆنلاین یان لە رێگەی باڵیۆزخانەکانی ئێرانەوە لە وڵاتە جۆربەجۆرەکان.

پەیامێک، بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، نووسراوە “کۆماری ئیسلامیی ئێران بانگهێشتتان دەکات بۆ هاوکاریکردن لە بواری ئیتلاعات، لە کاتێکدا هەندێکی تر رەخنەی سیاسیی ناوخۆیی پەیوەست بە ململانێی بەردەوامیان لەخۆگرتبوو، جگە لە پەیامەکانیش کە تێیدا هاتبوو بەڵێنمان پێداون کە بەمزووانە ئەستێرەکان لە ئاسمانی شەودا ببینن کە ئەستێرە نین”.

دەسەڵاتی ئاسایشی ئەلیکترۆنی نیشتمانی ئیسرائیل بە سایتی هەواڵی ئیسرائیلی ئیسرائیل هایۆمی راگەیاندووە “ئەم پەیامانە ئامانجیان دەستکاریکردن و هاندانی ترس و دڵەڕاوکێیە لەنێو هاوڵاتیاندا، هەروەها هەوڵدان بۆ فێڵکردنیان بۆ ئەوەی زانیاربی کەسی رادەستی لایەنە دوژمنکارەکان بکەن بە بیانووی جۆراوجۆر”.

NCA ئاماژەی بەوەشکردووە “لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دەستنیشانکردنی سەرچاوەی پەیامەکان و وەستاندنی بڵاوبوونەوەیان، هەندێکیان لە ژمارەکانەوە نێردراون کە ناوی ساختەی وەک “ئینتێل ئۆپ”یان لەسەرە.

دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل جەختیان لەسەر گرنگی پشتگوێخستنی ئەم پەیامانە و نەناردنیان و نەکردنی کلیک لەسەر هیچ بەستەرێکی هاوپێچ کردەوە هەروەها داوایان لە خەڵک کردووە لە رێگەی هێڵی گەرمی تایبەت بە ئاسایشی ئەلیکترۆنیەوە راپۆرتیان لەسەر بدەن.

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە رووبەڕووبوونەوەی ئەلیکترۆنی و میدیایی لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا پەرەدەستێنێت و هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی گرژییە ئەمنی و سەربازییەکان لە ناوچەکەدا.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان