گرووپەچەكدارەكانی عیراق بۆ چەكدانان نەرمی دەنوێنن

مەودا میدیا-
سەرچاوەیەكی سیاسی عیراقی ئاشكرای كردووە “كۆبوونەوە و دیالۆگەكان كە لەگەڵ گرووپە چەكدارەكان و میلیشیاكانی عیراق ئەنجامدراون، بووەنەتە هۆی لێكتێگەیشتن سەبارەت بە پرسی چەسپاندن و رێكخستنی چەك لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا”.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە “كۆبوونەوەكان گفتوگۆی چڕ و پڕی لەخۆگرتووە لەسەر میكانیزمەكانی چەسپاندن و رێكخستنی چەك، لە ئەنجامدا لێكتێگەیشتنێكی كاریگەر لەو رووەوە هەبووە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە “ئەو گرووپەچەكدارانەی كە پێشتر ناڕەزایەتیان دەردەبڕی بەرامبەر بە رادەستكردنی چەكەكانیان، ئێستا رەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر ئەو داوایە و دڵنیابوونەتەوە لەوەی چەكەكان دەخرێنە ژێر دەسەڵاتی دامودەزگاكانی دەوڵەتەوە و بابەتەكە بەگوێرەی رێكارە یاسایی و رەسمییەكان رێكدەخرێت”.

باسی لەوەش كردووە “ئەم لێكتێگەیشتنانە هەنگاوێكی گرنگن بۆ چوونەپێشەوەی كەیسی چارەسەركردنی ئەو پرسە و رێگە خۆشكەرن بۆ تەواوكردنی رێوشوێنەكانی پەیوەست بە رێكخستنی چەك لە قۆناغی داهاتوودا”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان