مەودا میدیا-
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق وەک نێردراوی سەرۆک وەزیرانی عیراق گەیشتە تاران و نامەیەکی عەلی زەیدی لەبارەی گۆڕانکارییەکان دەداتە بەرپرسانی ئێران.
نووسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگەیاند “قاسم عەبودی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە پێشهاتە نوێیەکان و چەند پرسێکی پەیوەست بە هەردوو وڵات سەردانی تارانی کردووە”.
بەپێی زانیارییەکان، ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی قاسم عەبودی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق پەیوەستە روونکردنەوە سەبارەت بە بڕیارەکەی عەلی زەیدی بۆ داخستنی چەند دەروازەیەکی نافەرمی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ محەمەد موخبیر، راوێژکاری موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشداریی بە بەرپرسانی عیراق دا سەبارەت بە داخستنی دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ وڵاتەکەیی و بڕیارەکەشی بە جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی ترەمپ ناوبرد.
ب ح