مەودا میدیا-
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد پۆستەکان لە عیراق بووە بە عورف بەشێوەیەک کورد پۆستی سەرۆک کۆمار بە پشکی خۆی دەزانێت، شیعە سەرۆک وەزیران و سوننەش پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی بە پشکی خۆیان دەزانن.
محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کورد خێرێکی ئەوتۆی نەبووە تەنها لە سەردەمی مام جەلال نەبێت، کە رۆڵێکی کاریگەری لە یەکخستن و ئاشتکردنەوەی شیعە و سوننە هەبووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ناوی هێزەکانی سوریای دیموکراتلە رۆژئاوای کوردستان کوردی نییە و پێویستە ناوەکەیان بگۆڕن و ناوی پارتی یەکێتی دیموکرات کوردییە”.
ب ح