هێشتا پرسی کورد وەک کێشەیەکی ئەمنی دەبینرێت

مەودا میدیا-

وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی) ئاشکرایکرد هەرچەندە رەخنەیان لەسەر ڕاپۆرتەکەی کۆمیسیۆن هەیە، بەڵام ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکە وەک خاڵێکی مێژوویی دەبینن کە هەموو لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کۆکردووەتەوە.

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەمپارتی رایگەیاند “رای گشتیی بە تەواوی بڕوای بە پرۆسەکە نییە، لەکاتێکدا سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندان بێت و سیستمی قەیوم بەردەوام بێت چۆن بڕوا بکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە ڕاپۆرتەکەدا هێشتا ناوی کێشەکە نەهێنراوە، ئەی چۆن خودی کێشەکە چارەسەر دەکەن؟ هەندێک هەنگاو هەن کە پێویستیان بە گۆڕینی یاسا نییە، وەک پرسی قەیوم و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا”.

ئەوەشی خستەڕوو “بۆ کۆتاییهێنان بە قەیوم چاوەڕێی چی دەکەن؟ ئەوەی دیکە گۆڕانکارییە یاساییەکانە، شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی چەک دادەنێن چۆن دەبێت؟”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان