مەودا میدیا-
بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل هەوڵەکانی راگرتنی جەنگ و هێرشەکان بۆ سەر ئێران رەتدەکەنەوە و راگرتنی جەنگەکەش بە سەرکەوتنی تاران دەزانن.
کەناڵی 12ی ئیسرائیل لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەیەوە رایگەیاند “فشارێکی زۆر بۆ راگرتنی جەنگ هەیە و ئەمەریکاش تاوتوێی راگرتنی جەنگەکە دەکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەگەری راگرتنی جەنگ بۆ ئیسرائیل سەختە، چونکە ئێرانییەکان بە سەرکەوتوویی لە جەنگەکە دەچنە دەرەوە، بۆیە جەنگ راناگرن”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئیسرائیل بە تەواوی لە سەرۆکی ئەمەریکا تێناگات، بۆیە هەوڵدەدەن هێرشەکان بۆ سەر ئێران چڕتر بکەنەوە و بە تەواوەتی توانای سوپای پاسداران پەکبخەن”.
ب ح