ئێران جارێكیتر نرخی نەوتی بەرزكردەوە

دوای دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی لێدوانەكانی ترەمپەوە، ئەمڕۆ جارێكیتر نرخی نەوت بەهۆی رەتكردنەوەی قسەكانی ترەمپ لەلایەن ئێرانەوە، نرخی نەوت بەرزبووەوە.

دوێنێ‌ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند”لەگەڵ ئێران گەیشتوونەتە رێكەوتن و هەموو شتێك كۆتاییهاتووە”، راستەوخۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزی، بەڵام شەوی رابردوو محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران وتەكانی ترەمپی رەتكردەوە و رایگەیاند”وتەكانی ترەمپ سەرتاپای درۆیە و تەنها بۆ هەڵخەڵەتاندنی جیهان و هێوردكردنەوەی دۆخی بازاڕە داراییەكان كردوونی”، راستەوخۆ دوای ئەوەش جارێكیتر نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە.

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنتی دەریای باكوور بەرزبووەوە بۆ 101 دۆلار و نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش بەرزبووەوە بۆ 89 دۆلار و 71 سەنت، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە بە رێژەی 10٪ نرخەكەی دابەزی.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان