مه‌ودا میدیا-
تا ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ده‌ستى نه‌كردووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى داهاتى ناوخۆ بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وانه‌ى به‌غداى بكات و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه بكات.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم تا رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتووى كردووه‌ته پشووى فه‌رمیی بۆیه ده‌ستنه‌كراوه به ئاماده‌كاریی و كۆكردنه‌وه‌ى داهاتى ناوخۆ و ره‌وانه‌كردنى بۆ به‌غدا بۆ ناردنى مووچه‌ى مانگى سێى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له حكومه‌تى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه دواى كردنه‌وه‌ى ده‌وامى فه‌رمانگه‌كان، ده‌ست ده‌كرێت به كۆكردنه‌وه‌ى داهاتى ناوخۆى هه‌رێم، به‌ڵام ره‌نگه تا كۆتایی هه‌فته‌ى پێبچێت ئه‌گه‌ر كێشه روونه‌داته‌وه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “لیستى مووچه‌ش له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى ده‌وام له هه‌رێم ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت”.
ع