شوێنى رێككه‌وتنى ئێران و ئه‌مه‌ریكا كوێ ده‌بێت؟

مه‌ودا میدیا-

میدیاکانی ئەمه‌ریکا بڵاویانکردووەتەوە، رێککەوتنی کۆتاییهێنانى شه‌ڕ لە نێوان ئێران و ئەمه‌ریکا لە یان له‌ ئیسلام ئابادی پاکستان یان لە جنێڤی سویسرا ئه‌نجامده‌درێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، وەزارەتی دەرەوەی سویسرا به‌ ئاژانسی هەواڵی “تاس”ی رووسی ڕاگەیاندووه‌ “وڵاتەکەی ئامادەیە بە تەواوی میوانداریی قۆناغێکی نوێی چاوەڕوانکراوی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمه‌ریکا بکات، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە”.

لە لایەکی تره‌وه‌، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە نوێترین لێدوانیدا پێشوازیی لە ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتنی نێوان تاران و واشنتن کرد.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەكردووه‌ “تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەبەردەستدا نییە سەبارەت بەو شوێنەی کە بڕیارە ئەو رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەی تێدا واژۆ بکرێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان