ئه‌مه‌ریكا به‌ 50 هه‌زار سه‌ربازه‌وه‌ هێزى خۆى نیشانى ئێران ده‌دات

مه‌ودا میدیا-

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمه‌ریکا (CENTCOM) پشتڕاستیکردەوە کە زیاتر لە 50 هەزار سەربازی ئەمه‌ریکی لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکراون، ئەمەش دۆخێکی بەرزی ئامادەیی و وریاییه‌ لەکاتێکدا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی ئێران بەردەوامە.

سێنتکۆم کۆتاییهاتنی خولێکی دیکەی لێدانەکانی دژی ئێرانی راگەیاند، ئەمەش دوانزەهەمین شەوی لەسەریەک ئەم جۆرە هێرشانە بوو، ئەو هێرشانە شوێنە سەربازییەکانیان کردە ئامانج کە بریتین لە توانای دەریایی، دامەزراوەی هەڵگرتنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، شوێنەکانی چاودێری کەناراوەکان و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی.

سێنتکۆم ڕایگەیاند “ئامانجی هێرشەکان دابەزاندنی توانای ئێران بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان و دەریاوانە مەدەنییەکان، هێزەکانی ئەمه‌ریکا لەم مانگەدا دەیان شوێنی سەربازییان لە ناوخۆی ئێران کردووەتە ئامانج، لە هەمان کاتدا گەمارۆی دەریایی دەستپێکردووەتەوە”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “تاکوو ئێستا نۆ کەشتیی بازرگانیی لابردووە و یەکێکیشیان لەکار خستووە بۆ ئەوەی کەشتیەکان نەتوانن بچنە ناو بەندەرەکانی ئێران یان دەربچن”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان