مه‌ودا میدیا-
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له نوێترین په‌یامیدا رایگه‌یاند، رێككه‌وتن و دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران زۆر ئاڵۆزه‌و كاتى ده‌وێت به‌ڵام پێى ده‌گه‌ین.
جه‌ى دى ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمه‌ریکا وتى “ئێرانییەکان کەسانێکی یەکجار داخراون بۆ دانوستان و پێکهاتەی حکومەتەکەشیان پەرتەوازەیەو ئه‌وان خۆشیان نازانن چى ده‌كه‌ن و چی‌یان ده‌وێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئەرکی ئێمە بەدەستهێنانی باشترین ئەنجامە بۆ گەل و سەرۆکی ئەمه‌ریکا، ئه‌وه ده‌كه‌ین كه خۆمان ده‌مانه‌وێت”
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا باسى له‌وه‌شكرد “سەرەنجام دەگەینە خاڵی مەبەست، بەڵام رێگەکە ئاڵۆزە و کاتی دەوێت، هه‌رگیز رێگه ناده‌ین ئێران ببێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، ماوه‌ى دوو رۆژه باس له رێككه‌وتنى كاتى ده‌كرێت له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى گه‌رووى هورمز بۆ ماوه‌ى 60 رۆژ.
ع