کوردستانی
عیراق: هێرشەكەی شەوی رابردووی شنگال توركیا ئەنجامیداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق ئاشكرایكرد، رووداوەكەی شەوی رابردووی قەزای شنگال هێرشی فرۆكەی بێ فرۆكەوان بووە، نەك تەقینەوەی بۆمب.
بەپێی راگەیەنراوێكی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق "شەوی رابردوو فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوانی توركیا لە نزیك مەزاری شێخ شەرەفەدین لە قەزای شنگال ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆپڵ)ی كردووەتە ئامانج كە سێ ئەندامی پارتی كرێكارانی كوردستانی تێدابووە".
هەرچەندە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق، وردكاری زیاتر نەخستوەتە روو، بەڵام بەپێی هەواڵی میدیاكانی عیراق لەو هێرشەدا هەرسێ سەرنشینەكەی ئەو ئوتۆمبێلە گیانیانلەدەستداوە, پێشتر بەشێك لە میدیاكان وایان بڵاوكردەوە، رووداوەكە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بووە.