کوردستانی
دابەشکردنی ئاوی چەند گەڕەکێک دوادەکەوێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی شاری سلێمانی و قەزای چەمچەماڵ دەکاتەوە کە دابەشکردنی ئاو لە گەڕەکەکان دوا دەکەوێت بەهۆی کاری صیانە لە بەنداوی دوکان.
لە راگەیەنداراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی "هاوڵاتییانی ناوشاری سلێمانی و چەمچەماڵ و شۆڕش ئاگادار دەکەین کە لەکاتژمێر 10 بەیانی تا کاتژمێر 4 پاش نیوەڕۆی 21ی ئەیلولی 2020 بەهۆی کاری سیانە لە بەنداوی دوکان و گرتنەوەی ئاوی بەنداوەکە بەرهەمهێنانی ئاو بەبڕی 45 هەزار مەتر سێجا کەمی کردووە کە دەبێتەهۆی دواکەوتنی دابەش کردنی ئاو لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و چەمچەماڵ و شۆڕش".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی سوپاسی هاوڵاتییان دەکات کە هاوکارییان بکەن.
س.س