کوردستانی
ڤیزای وڵاتێک بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ ڤیزای وڵاتی ئێران بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان راگیرا بەهۆی ئەوەی گەشتکردنی هاوڵاتییان بۆ ئەو وڵاتە زۆرە، لەم کاتەشدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە رووی تەندروستییەوە گونجاو نییە.
مەهدی جەلال، کارمەند لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی گەشتیاری لە شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەھۆی زۆری گەشتكردنی ھاوڵاتییان بۆ ئێران، ئێوارەی ئەمڕۆ پێدانی ڤیزای ئەو وڵاتە بۆ کاتێکی نادیار راگیرا".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "ڤیزای ئێران لەم کاتەدا تەنھا بۆ ئەو كەسانە بەردەستە كە نەخۆشی شێرپەنجەیان ھەیە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەشت دەکەن بۆ ئەو وڵاتە".
س.س