کوردستانی
رێکەوتنی پارتی و یەکگرتوو هەڵوەشایەوە؛ یەکگرتوو لە حکومەتی خۆجێیی دهۆک کشایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە حکومەتی خۆجێیی پارێزگای دهۆک کشایەوە، سەرۆکی فراکسیۆنەکە یەکگرتوو لە ئەنجومەنى پارێزگاى دهۆک رایدەگەنێت ئەو ڕێکەوتنەى لە نێوان پارتى و یەکگرتودا هەبوو لەبارەى پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی پارێزگاى دهۆک هەڵوەشایەوە.

سەباح بابیری، سەرۆکى فراکسیونى یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ئەنجومەنى پارێزگاى دهۆک بە میدیاى فەرمی حیزبەکەى ڕایگەیاندووە "ئەو رێکەوتنەى لە نێوان پارتى و یەکگرتودا هەبو ولەبارەى پێکهێنانى حکومەتى خۆجێى پارێزگاى دهۆک هەڵوەشایەوە و یەکگرتوو بڕیاریدا لە حکومەتى خۆجێى پارێزگاى دهۆک بکشێتەوە".
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش ئەوەی ئاشکرا کردووە "یەکگرتوو بڕیاریداوە سەرجەم پۆستەکان لە پارێزگاى دهۆک رادەست بکاتەوە، هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ واژۆکردنی یاداشتێک لەلایەن ئەندامانی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان بۆ بانگهێشتکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ پەرلەمان".

س.س