کوردستانی

نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ شەڕی داعش لە هەرێمە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ شەڕی داعش لە هەرێمە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و نوێنەری تایبەتی ئەمەریكا بۆ كاروباری سوریا لە هەولێرە و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوویەوە. 

شەوی رابردوو، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند كە جەیمس جێفری سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و ئاماژەی بەوەشدا "ئێوارەی رۆژی یەكشەممە جەیمس جێفری گەیشتە هەولێر و لەوێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستانی عیراق، لەوانەش نێچیرڤان بارزانی كۆدەبێتەوە". 

هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا "باڵیۆز جێفری باس لە هەماهەنگییە بەردەوامەكان بۆ دڵنیابوونەوە لە تێكشكاندنی یەكجاریی داعش لە عیراق و سووریا و هەوڵە بەردەوامەكانی تایبەت بە سەقامگیری لە ناوچە ئازادكراوەكان لە دەستی داعش دەكات". 

وەك راگەیەندراوەكە باسی كردووە "جێفری لە تەواوی كۆبوونەوەكانییدا جەخت لە پاڵپشتییە بەردەوامەكان بۆ هێزە ئەمنییەكانی عیراق، لەوانەش پێشمەرگە، لە شەڕی دژی داعش دەكاتەوە و پابەندبوونی ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ عیراقێكی بەهێز، خاوەن سەروەری و خۆشگوزەرانی دووپاتدەكاتەوە".

Qaiwan
Qaiwan