کوردستانی
لەسەر سنووری رۆژهەڵات و باشووری كوردستان چوار كۆڵبەر برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لەسەر سنووری رۆژهەڵات و باشووری كوردستان بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە چوار كۆڵبەر برینداربوون، كە سەرجەمیان خەڵكی یەك ناوچەن.
سەرچاوەكانی هەواڵی رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاویانكردەوە "شەوی رابردوو لەسەر سنووری نێوان رۆژهەڵات و باشوری كوردستان، لە ناوچە سنوورییەكانی پارێزگای كرماشان، هێزە چەكدارەكانی ئێران، گروپێك لە كۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە".
بەپێی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوانە "لەئەنجامی ئەو هێرشەدا كە لە ناوچە سنوورییەكانی نەوسودی سەربە پارێزگای كرماشان ئەنجامدراوە، چوار كۆڵبەر كە هەموویان خەڵكی سەلاسی باوەجانین، برینداربوون".
وەك سەرچاوەكان باسیانكردووە "كۆڵبەرە بریندارەكان بۆ چارەسەری گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پاوە".