کوردستانی

لەدوو مانگدا 130 كەس لە سلێمانی بەهۆی رووداوی جیاجیاوە گیانیانلەدەستداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لەدوو مانگدا 130 كەس لە سلێمانی بەهۆی رووداوی جیاجیاوە گیانیانلەدەستداوە
 مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

لەماوەی دوو مانگدا بەپێی ئامارێكی تەندروستی سلێمانی 130 كەس بەهۆی رووداوی جیاجیاوە گیانیان لەدەستداوە، كە لەو ژمارەیە 47 یان بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە بووە.

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی دوو مانگی رابردوودا 130 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپەیمانگای پزیشكی دادیی پشكنینان بۆ كراوە كە 107 یان لەرەگەزی نێربوون و 23 یان لەرەگەزی مێ بوون و بەهۆكاری جیاجیا گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی ئەو ئامارە لەماوەی دوو مانگی رابردوودا لەپەیمانگای پزیشكی دادیی47 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی رووداوی هاتوچۆ و 17 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی فیشەك و 16 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی سووتاوی و نۆ حاڵەتی خنكان لەئاودا تۆماركراوە.

هەر لەو ماوەیەدا بەپێی ئامارەكە شەش حاڵەتی خۆخنكاندن و پێنج حاڵەتی كەوتنە خوارەوە و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی كارەبا  و 60 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی رووداوی جیاجیا و یەك حاڵەتی پێوەدانی دووپشك تۆماركراوە.


Qaiwan
Qaiwan