کوردستانی
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم و نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەولێر پێشوازی لە جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و نوێنەری تایبەتی ئەمەریكا بۆ كاروباری سوریا كرد، بەپێی بەیاننامەیەكی كۆبوونەوەكەش جێفری پشتگیریی ئەمەریكا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ كورد و هاوبەشانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دووپات كردووەتەوە.
بەپێی بەیاننامەكە، لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری كاروباری پێشمەرگە، سوپاسالاری پێشمەرگە و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سوریا، ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و بەرەنگاربوونەوەی چالاكی و مەترسییەكانی تیرۆر لە سوریا و عیراق، دۆخی كورد و گفتوگۆی لایەنە كوردییەكان لە سوریا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان و یەكڕیزیی نێوانیان تاوتوێكراوە.
هەر بەپێی بەیاننامەكە "جەیمس جێفری بەردەوامی پشتگیریی ئەمەریكا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە كورد و هاوبەشەكانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و نەهێشتنی یەكجارەكیی داعش لە سوریا، هەرێمی كوردستان و عیراق دووپات كردووەتەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بۆ ئەم مەبەستە هەموو هاوكارییەكی پێویست پێشكەش بە پێشمەرگە و هێزە عیراقییەكان دەكات".
هەر لە بەیاننامەی كۆبوونەوەكەدا هاتووە "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش سوپاسی ئەمەریكا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشی كردووە بۆ هاوكاری و پشتگیریی بەردەوامیان و جەختی لە گرنگی و پێویستیی بەردەوامیی ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی كوردستان و عیراق و هاوبەشەكانیان لە ناوچەكە كردووەتەوە، تاوەكو دڵنیابوون لە لەناوچوونی یەكجارەكیی داعش".

بیروڕا