کوردستانی

گومانلێكراوێكی رووداوەكەی هۆقەباز لە هەولێر ئازاد دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گومانلێكراوێكی رووداوەكەی هۆقەباز لە هەولێر ئازاد دەكرێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

گومانلێكراوێكی رووداوی تەقەكردن لە رێستۆرانتی هۆقەباز لە هەولێر كە بەهۆیەوە سێ كەس كوژران ئازادكرا، ئەویش بەهۆی ئەوەی هیچ تۆمەتێكی بەسەردا ساغ نەبووەتەوە.

سەرچاوەیەك بە مەودا میدیای وت "سدقی برادۆستی كوڕی كەریم خان برادۆستی كە لەلایەنی ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیركرابوو بەتۆمەتی دەست هەبوون لە روداوی هۆقەباز ئازادكراوە".

سەرچاوەكە وتیشی "سدقی برادۆستی و هەموو ئەوانەی دەستگیركرابوون بەپێی یاسا هیچیان لەسەر ساغ نەبووەتەوە و بەناچاری دوای دەستبەسەركردنیان ئازادكراون".

رۆژی چوارشەممە 17-7-2019 لە رووداوێكی تەقەكردندا لە رێستۆرانتی هۆقەباز لە هەولێر كارمەندێكی كۆنسوڵخانەی توركیا و دوو كەسی دیكە كوژران.

دواتر ئاسایشی هەولێر رایگەیاند " لەرووداوەكەدا سێ كەس تەقەیان كردووە كە دووانیان   دەستگیركراون."

Qaiwan
Qaiwan