کوردستانی

لیژنەیەك لێكۆڵینەوەی ورد لە سوتانی سنەوبەر و سەوزایی سلێمانی دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەیەك لێكۆڵینەوەی ورد لە سوتانی سنەوبەر و سەوزایی سلێمانی دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 بەمەبەستی زانینی هۆكاری رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە، بەتایبەتیش رووداوی سوتانی سنەوبەرەكانی رێگای تاسڵوجە- سلێمانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.

لەوبارەیەوە لوقمان حەمەد، سەرۆكی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار لە پەرلەمانی كوردستان بە مەودا میدیای وت"لیژنەیەكی پەرلەمانی كوردستان بەهاوبەشی لیژنەیەكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دوای كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی پارێزگای سلێمانی دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە".

وتیشی "سەرەتا سەردانی ئەو شوێنانە دەكەین كە لەماوەی رابردوودا سوتاون و لێكۆڵینەوەی ورد لەوبارەیەوە دەكرێت".

هەر لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەمەودا میدیای وت"شوێنی ئەو ئاگرەی رێگای تاسڵوجە- سلێمانی كۆنە و زۆر دوورە لەو شوێنەی كە وا باس دەكرێت كە گوایە پێشتر بۆ پرۆژە تەرخان كراوە".

هەفتەی رابردوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڤیدیۆیەك بڵاوكرایەوە كە تێیدا دەردەكەوێت بەشێك لە سنەوبەرەكانی رێگەی تاسڵوجە - سلێمانی دەسووتێن، عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستانیش لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان رایگەیاند "بە مەبەست و بۆ پرۆژەی بازرگانی دەسووتێندرێن"، ئەوەش دەنگدانەوەیەكی زۆری لە سۆشیال میدیا لێكەوتووەتەوە".
 
Qaiwan
Qaiwan